هەلویستی بۆیرانەی کاندیدی خەڵاتی ئاشتی نوبل

2011-07-11 17:29

 

کەریم ئەللاوەیسی

حەوتووی پێش لە سیاچالەکانی کۆماری دژی گەلی ئیسلامی ئێران پەیامیکی گرینگ بە خەلکی رۆژهەلاتی کۆردستان گەیشت. پەیامی محمەد سەدیق کبودوند دامەزرینەرو سەرۆکیی بەندکراوی ریکخراوی ماڤی مروفی کوردستان. ئەو پەیامە لە لایەن خەلکی کوردستان وحیزب ورێکخراوەکانی سیاسی بەرز نرخیندرا.

ئەگەر سالان ، جگە لە ئەندام ولایەنگرانی دیموکرات ، زۆر کەس و لایه‌نی بە هەڵویست و دلسوز لە 22 پوشپەر دەهاتنە مەیدان وهەموویان دەنگی دلیڕانەیان بەرزدەکردەوە و بەیکەوە دەیانگووت قاسملوو، قاسملوو ریگەوت درێژەی هەیە . ئەمسال ئەو پەیامە ئازایانە کبودوند گرینگی زۆر زیاتری داوە بە رۆژی 22 پوشپەر ، رۆژی شەهید بوونی سەرکردەی گەورەی کورد کە بۆ چارەسەری مەسەلەی کورد لە ریگای ئاشتیخوازانەی دەچێ کە لە سەر مێزی بە نێو وت ووێژ لە داوی دیپلۆمات تێروریستەکانی کۆماری ئیسلامی دەکەوێ ولەگەل هاوریانی شەهید دەکرێ.

بە قەولی برناردگوشنر وەزیرپێشووی دەرەوی فرانسە ، ئەوانی دوکتورقاسملوویان کۆشت لە پەیامی ئاشتی دەترسان بۆیە ئەوکارەیان کرد.

هەوڵدانی دوکتور ‌قاسملوو بۆ چارەسەری ئاشتیخوازانەی مەسەلەی کورد کە گیانی لە سەر دانا و داوای سەرۆکی ریکخراوی مافی مروڤی کوردستان، کبودوند لە زۆر بارەوە یەکە دەگریتەوە. چونکە هەول دان بۆ دابین کردنی مافی مروڤ لە هەول دان بۆ چارەسەری و دابینکردنی مافی نەتەوەی زۆلملێکراوچەوساوی کورد جیا ناکرێتەوه.لە گەل ئەوەش دوکتور قاسملووباوەری تەواوی بە مافی مروڤ هەبوو و هەمیشە دەیگووت کە مەسەلەی کورد بە شێوەی نیزامی چارەسەر ناکرێ وەک لە باکوری کوردستانیش بە هەزاران کوژراوی ئەرتەش و هەزاران شدهیدی کورد هێچ سەرکەوتنیک بۆ ریژیمە یەک بە دوای یەکەکانی تورکیە بەدەست نەهێناوە و ئەوە چەند سالێکە دەیانەوێ بە بەقەول بەریگای ئاشتی خوازانەی چارەسەری مەسەلەی کورد بکەن!

ئەوهەلویستەی کبودوند،کاندیدای خەلاتی ئاشتی نوبل دەبێ لە لایه‌ن هەموو ریکخراوەکانی مەدنی و چالاکانی سیاسی و مافی مروڤ زۆربە باشی وەربگیرێ و بایخی پێ بدرێ و لە کردەوە دا کاری بەبەرنامە و جیدی بۆ بکرێ کۆمیتەی کارکردن بۆ وەرگرتنی خەلاتی ئاشتی نۆبل ، کبودوند زۆر بە حورمەتەوه ئەو پیامەی وەرگرت ، ئەو پەیامە بۆ من وچالاکانی ئەو کۆمیتەیە و هەموو ئەو کەسانەی کە بەهە رجوریک هەوڵ دەدەن کبودوەند خەلاتی ئاشتی نوبل 2011 وەرگرێ هاندرێکی باشە و کبودوند نێشانی دا کە کەسایەتیەکی لە ئاستێکی زۆر بەرزتر دایە لەوی کە ئیمە دەماناسی. بویە دەبێ هەرچەند کاندیدەکان زۆرن و رەقابەتەکە قورس وتوندە ئیمە چالاکانی ئەم بوارە زۆردەبێ شلگیرانەتر وزیاتر کاربکەین و هەول بدەین کە حەق بە حەقدار بگا و کۆمیتەی 5 کەسی خەلاتی ئاشتی نوبلی نوروێژ پێوستە مروفیکی ئاوا کە گیانبختکەر و ئازا لە نەتەوەیەکی بن دەست کە خۆین لە تەواوی لەشی دەچۆری و دەیان جار تووشی کارەساتی وەک جینوساید بوتەوە باشتر بناسێ و بە لیکداونەوی وردترو باشتر هەلبژاردنی خۆی بکا.

ناودێرکردنی رۆژێ 22 پوشپەر(13یوولی ) بە رۆژی سەرکۆتی تیروریزمی دەولەتی بە هۆی کۆمەلگای مەدەنیەوە تەواو لە جیگای خۆی دایە. وای لێ هاتوە کە ریژیمیکی تیرۆریست وتیروریست پەروەری کۆماری ئیسلامی لە گەل تیروری ریبەرانی شەهید دوکتور‌قاسملوو و هاورێانی لە وین ودۆکتورشەرفکەندی لە بیرلن و دەیان کەسی لێهاتووی حیزب و رێکخراوەکانی سیاسی کوردوئێرانی لە دەرەوەی ولات و چەند سەد کەسی کادرو پێشمەرگەی دیموکرات ولایەنەکانی دیکە لە باشوری کوردستان ولە تورکیە وا نیشان دەدا کە دەستی لەو تیرورانە دانەبووه وئەوی جێگای پێکەنینەو گالتەجاریە کە کۆنفرانسی دژی تیرروریزم پێک دینێ و سەران وریبەرانی ولاتانیش بۆ ئەم کۆنفرانسانە بانگهیشتن دەکا!

بە کوردی وبە کۆرتی خەلکی بەشەرف و فیداکاری کوردستان ئەمەگناسن و ریبەرانی شەهیدی خۆیان لەبیر ناکەن. و خەلکی رۆژهەلاتی کوردستان ئەو تیرۆرە ناجۆامیرانە و مەکارانە کە بەو شێوەیه کرا بە سۆکایەتی و بێ حورمەتی بە خۆیان وئامانجەکانیان دەزانن. ئەوان هەموو سالێ دێن وپەیمان نوێ دەکەنەوه کە لە گەل ریباز وریگای قاسملوو کە گەێشتن بە ئامانجەکانی خۆیانە دەمێنەوە و قەت ئەو مروڤە مەزنانە لەبیر ناکەن . ئەوان بە دۆژمنانی کوردو کوردستان، بە کۆماری سێ دارە دەلێن کە ئیوە خەیالتان خاوە ، نەتەوە و ریبازو ریگای قاسملوو وهەموو شەهیدانی کوردستان زیندوە و هەرزیندوودەمێنێ. ئەگەر کۆمەلگای نێونەتەویی بە هۆی زۆر بەرژەوەندی و بەرژوندەیەکانی ولاتی ئووتریش هاوکاری کورد نەبوون وسات وسەوداکانی ئووتریش پاش 22 سالان ئیستا ریگای لە کردنەوەی پەروەندی گەورە ریبەری کۆرد دوکتور قاسملووی گرتووە بەلام پەروندەی قەتلی دوکتور قاسملوو لە ویژدانی کورد وکۆردستان دا هەمیشە ئاوالە‌یە و بە ئاولەیی و زیندویی دەمینێتەوه