فێستیڤاڵی (ڤێنیسیا) بە فیلمێكی (كلوونی) دەست بە كار و چالاكییەكانی دەكات

2011-07-10 12:03

 

بەڕێوەبەرانی ڤێستیڤاڵی (ڤێنیسیا)ـی سینەمایی، ئەمساڵ لە كەناڵەكانی ڕاگەیاندن ئاشكرایان كرد كە بۆ دەستپێكردنی 68ـیـەمین خولی فێستیڤاڵی (ڤێنیسیا)، فیلمی “Idea of Marsh”ـی سیاسی نماییش دەكرێت كە گەورەئەكتەری ئەمەریكایی (جۆرج كلوونی) ڕۆڵی سەرەكی تێدا گێڕاوە و خۆیشی كاری دەرهێنانی بۆ ئەنجام داوە.

ئەو فیلمەیش بۆ یەكەم جار دەبێت نماییش بكرێت و هەروەها بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی فێستیڤاڵەكە، لەگەڵ چەند فیلمێكی دیكەدا كێبڕكێ دەكات.

چیرۆكی ئەو فیلمە باس لە داهاتووی كەسایەتییەكی سیاسی دەكات كە هەوڵی ئەوە دەدات بە سەرۆكی ئەمەریكا هەڵبژێردرێت. لەم فیلمەدا هەریەك لە ئەكتەران (ڕایان گۆسیلینگ)، (فیلیپ سیمۆر هۆفمان)، (پۆڵ گیماتی)، (ماریسا تۆمی)، (ماكس مێجیڵا) و (ڕایچڵ وود)، ڕۆڵ دەگێڕن.

شایانی ئاماژەیە كە ئەوە سێیەمین ئەزموونی (كلوونی)ـیە لە كاری دەرهێنانی فیلمدا كە پێشتر لە ساڵی 2002 و دواتر لە ساڵی 2005ـدا كاری دەرهێنانی ئەنجام داوە.

بڕیار دراوە كار و چالاكیی فێستیڤاڵی (ڤێنیسیا)، لە 31 مانگی داهاتوودا دەست پێ بكات و تا 10 مانگی ئەیلوول بەردەوام بێت.

فێستیڤاڵی (ڤێنیسیا)، بۆ یەكەم جار لە ساڵی 1932 دەستی بە كار و چالاكییەكانی كرد و ئێستایش 68ـیـەمین خولی ئەو فێسیڤاڵەیە.
 

Topic: فێستیڤاڵی (ڤێنیسیا) بە فیلمێكی (كلوونی) دەست بە كار و چالاكییەكانی دەكات

No comments found.

New comment